روونکرنەوە ..
ئاگری باڵەکی
دوێنی بەیانی کە چاوم بە ماڵپەرە کوردیەکاندا دەخشاند وەک عادەتی هەموو رۆژێکم کە ماڵپەرە کوردیەکان دەخوێنمەوە و بابەتە سەرنج راکێشەکان هەڵدەگرم و دوایە چاوێکیان پێدا دەخشێنم، بەڵام کاتێک کە ماڵپەری "کوردستان میدیا" زمانحالی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانم کردوە، دیتم کە لە گۆشەی "وێنەی رۆژ" یەکێک لە کارە هونەریەکانی منیان کە پۆستەرێک بوو بۆ بانگەوازی رۆژی جیهانی زمانی دایک دروست کراوە داناوە، سەرەتا زۆرم پێ خۆشبوو کە یەکێک لە کارە هونەریەکانم لێرەشدا دانراوە چونکە من بۆ ئەم کارانە بۆ داهاتی مادیی ناکەم و هەدەفی من زۆرتر خزمەتە، من لە زۆربەی بۆنە حیزبی و نەتەوەیەکاندا پۆستەر و بلاڤۆک دروست دەکەم و بڵاوی دەکەمەوە تەنها بۆ ئەوەی کە قازانجێکم گەیاندبێ، بەڵام کاتێک کلیکم لەسەر پۆستەرەکە کرد، شتێکی دور لە چاوەروانیم دیت، بینیم کە بەرێوەبەرانی ئەم ماڵپەرە زۆر بێ پرنسیپانە و دور لە هەموو بەهاکانی رۆژنامەنووسی و راگەیاندن پۆستەرەکەیان دولەت کردوە و ناوی منیان لێ رەشکردۆتەوە. بەراستی زۆرم بەنارەوا زانی کە کاتێک ئەوکارەیان بەم کارەی من کردوە و ئاوا ئەتکیان کردوە، هەربۆیە زوو بەو پۆستە ئەلیکترۆنیانەی کە بەرێوەبەرانی ئەم ماڵپەرە لەسەر ماڵپەرەکەیان
ادامه مطلب ...